Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:32

لە قاهیرە یادی شۆڕشی ئەیلول بەرز راگیرا

شیرکۆ حەبیب لە وتارێکدا ئاماژەی بە هۆکاری سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلوولی پیرۆز بە رابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر کرد
کوردستان TV
100%

بەبۆنەی ٥٨ هەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولی پیرۆز، مەکتەبی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێوارە خوان و ئاهەنگێکی مۆسیقا و پێشەنگایەکی بە ئامادەی کەسایەتی سیاسی و دیلۆمات و راگەیاندکار و رۆژنامەنووس و ئەکادیمی سازکرد،

لە لایەن شیرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر ئامادە بووان بەخێر هاتن و سوپاسی ئامادە بوونی کرد، لە وتارێکدا ئاماژەی بە هۆکاری سەرهەڵدانی شۆڕشی ئەیلوولی پیرۆزی بە رابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر کرد، ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر بڵیسەی شۆڕشەکە لە کوردستان سەری هەڵدا بەلام شۆڕشێک بوو لە پێناو دابینکردنی دیموکراتیەت لە عێراق، کە ئەمەش هۆکار بوو ئاشتی و دیموکراتی خوازانی عێراق بە جیاوازی نەتەوە و ئاین پاڵپشتی ئەو شۆرشەیان کرد.

هەروەها ئەوەی خستە روو ئیستاشی لەگەڵدابێ پارتی دیموکراتی کوردستان خەبات دەکات بۆ دیموکراسی لە عێراق و دابینکردنی سەرجەم مافە نەتەوەیەکانی پیکهاتەکانی عێراق، کە ئەمەش لە خەبات و بۆ چوونی سەرۆک بارزانی رەنگ دەداتەوە، هەروەها ئاماژەی بە رۆڵ و بۆ چوونەکانی سەرۆکی هەرێم لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا کرد، لەگەڵ پشتگیری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ بەغدا بە گوێرەی دەستوور.

ktv

 

ktv

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.