بڕیارە سبەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدهبێتهوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم رایگهیاندووه، سبەی یهكشهممه بهرێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمن، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە.
مەبەستی کۆبوونەوەکەش کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە بواری بودجە و دارایی و نەوت و گازەوە بەڕێوە دەچێت و پەرلەمانتارانى هەموو لایەنه كوردستانییەكانیش له كۆبوونەوەکەى بەیانیدا بەشدار دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.