به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كهشهوی رابردوو ئۆتۆمبێلێک له جۆری ( پەترۆڵ/نیسان) لە ترافیکی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە منداڵێکی تەمەن 2 ساڵانەی لە ڕەگەزی نێر شێلا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین راشیدهگهێنێت ، پاش گەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیرا
پۆلیس ده‌شڵێت ، په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.