له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی له شاری مه‌ریوان سه‌ر به پارێزگای كوردستان رۆژئاوای ئێران روویدا، ئه‌فسه‌رێكی سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا و سه‌ربازێكی پاسه‌وانی سنوور برینداربوو.
به‌پێی ھه‌واڵێكی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئێران، دوێنێ شه‌و له شاری مه‌ریوان نزیك سنووری عێراق شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به سوپای ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كان روویداوه.
راشگه‌یه‌ندرا كه له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌دا ئه‌فسه‌رێكی سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا و سه‌ربازێكی پاسه‌وانی سنوور برینداربووه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه دواتر زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و گرووپانه ئاشكرا ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.