Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 03:40

وه‌زیرێکی دیکه‌ی کابینه‌که‌ی بۆریس جۆنسۆن ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه‌

ناتوانم وه‌ك سه‌یركه‌ر بمێنمه‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری كاری به‌ریتانیا، ئێمبه‌ر راد هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ٢١ په‌رله‌مانتار گه‌ڕاندۆته‌وه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی پارێزگاران له‌ لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران، بۆریس جۆنسۆن-ه‌وه‌.

ئێمبه‌ر راد نووسیوویه‌تی "له‌ كاتێكدا ئه‌ندامه‌ باش و دڵسۆزه‌كانی پارتی پارێزگاران ده‌رده‌كرێن، ناتوانم وه‌ك سه‌یركه‌ر بمێنمه‌وه‌"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه‌ كه‌ له‌ فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر برای سه‌رۆكوه‌زیران بۆریس جۆنسۆن، جۆ جۆنسۆن ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ له‌ كابینه‌ی حكوومه‌ت و هه‌روه‌ها له‌ په‌رله‌مانیشدا.

جۆ جۆنسۆن هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندبووه‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی له‌ نێوان راستگۆیی په‌یوه‌ندییه‌ خێزانییه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات رابگرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.