به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: گفتوگۆى ئاشتى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى تاڵیبان و سه‌رۆكى ئه‌فغانستان له كامپ "ده‌یڤد" هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌هۆى به‌رپرسیارێتى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان له رووداوى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كابوڵ كه بووه هۆى كوژرانى 11 كه‌سى سڤیل و سه‌ربازێكى ئه‌مریكى.
تره‌مپ له چه‌ند تویتێكدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئاماژه‌ى به پلانى كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كه‌ى دابوو له‌گه‌ڵ تاڵیبان و گوتى " بڕیاربوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ى ئه‌یلولى 2019، له كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى له كامپ ده‌یڤد له ویلایه‌تى ماریلاند، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى تاڵیبان كۆببمه‌وه و هه‌روه‌ها له پلانیش دابوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌فغانستان كۆببمه‌وه".
تره‌مپ بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى داوه به‌هۆى به‌رپرسیاریه‌تى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له رووداوى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كابوڵدا كه بووه هۆى كوژرانى 11 كه‌سى سڤیل و یه‌ك سه‌ربازى ئه‌مریكى.
تره‌مپ له تویتێكدا ده‌رباره‌ى ئه‌و گفتوگۆ ئاشتییه گوتى: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌توانن ڕ‌ازى ببن له ئاگربه‌ستێك كه له‌و ماوه‌یه قسه‌ى ئاشتى زۆر گرنگى له خۆ ده‌گرت، ته‌نانه‌ت 12 كه‌سى بێ تاوانیش بكوژن، ئه‌وا پێده‌چێت تواناى ئه‌وه‌یان نییه تا گفتوگۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكى به ماناش ئه‌نجام بده‌ن، به هه‌رحاڵ چه‌ند ده‌یه ساڵى تر ئه‌وان تواناى شه‌ڕ كردنیان هه‌یه؟".
جێی ئاماژه‌پێدانه، هه‌فته‌ى رابردوو هێرشێك له كابوڵى پایته‌ختى ئه‌فغانستان روویدا و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان سه‌ربازێكى ئه‌مریكى بوو، دوابه‌دواى هێرشه‌كه‌ش بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌رپرسیاریه‌تى خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كه راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.