ئاژانسی گه‌ردونی ئه‌مریكی (ناسا) ڕایگه‌یاندووه كه ئافره‌تی كه‌شتیوانی ئاسمانی ( ئان ماكڵین) له وێسته‌گه‌ی (ISS) له بۆشای ئاسماندا توانیویه‌تی بگات به هه‌ژماری بانكی هاوسه‌ری پێشوی.
ئان ماكڵین به دزینی ناسنامه‌ی هاوسه‌ری پێشووی تۆمه‌تبار ده‌كرێت و به نهینی توانیویه‌تی بچێته ناو فایلی پاره‌كانی.
ڕۆژنامه‌ی نیو یۆرك تایمزی ئه‌مریكی له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه داوای یاسایی له‌سه‌ر ئان ماكڵین تۆمار كراوه به تۆمه‌تی چاودێریكردن و بردنی زانیارییه كه‌سیه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی.
ئا: كاروان خۆشناو
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.