شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و عه‌لی عه‌ولا ئه‌حمد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كران.
له دانیشتنێكدا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا و به‌هێزتركردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه به تایبه‌ت له‌نێوان دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به پێویست زانرا.
دوای پێشوازی كردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌غدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرسی هاوبه‌شی نێوانیان كه له راییكردنی كاروباری رۆژانه‌دا پێویستیان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دوولایه‌نه هه‌یه، تاوتوێ كرا.
شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراقی پێكهاتبوون له به‌ڕێزان موفق محمود محمد سه‌رۆكی داواكاری گشتی عێراقی و دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بود، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری عێراق و سالم محه‌مه‌د نوری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و عه‌بدولكه‌ریم خدر عه‌زیز سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك كه به‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كران كه پێكهاتبوو له دادوه‌ر ئازاد حه‌سه‌ن خۆشناو سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ر برایم ئیسماعیل حه‌مه‌د سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.