بیرۆكه‌ی راوكردن شتێكی سه‌رنجڕاكێشه، هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی چوونه ژێرئاویش، ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیشیان پێكه‌وه بن، ئه‌وا ده‌بێته بیرۆكه‌یه‌كی زۆر جوان و شایه‌نی ئه‌وه‌یه ئه‌نجام بدرێت و، ده‌شێ ببێته ئه‌زموونێكی سه‌رنجڕاكێش.
قه‌شه‌یه‌ك له باشووری ئه‌فریقا توانی بیرۆكه‌ی چوونه ژێرئاو و راوكردن له ده‌ریادا له به‌رانبه‌ر كه‌ناراوه‌كانی "سكۆتبێرگ" له باشووری "دوربان" بكات به ئه‌زموونێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش به مانای وشه.
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر قه‌شه "كۆنی هالویل" هات له شاری "ئهمكۆماس"ی باشووری ئه‌فریقا هه‌ر راوكردن نه‌بوو، بوو به تراژیدیایه‌ك كاتێك تیرێكی به‌هه‌ڵه له خۆی دا له‌ڕێی تفه‌نگه تیرهاوێژهكهیهوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ئیندپێندت"ی بریتانی ئه‌و تیره‌ی كه درێژییه‌كی نزیكه‌ی مه‌ترێك ده‌بوو له روومه‌تی راستییه‌وه چووه ژووره‌وه و له نزیك گوێی چه‌پی ده‌رچوو.
هالویلی ته‌مه‌ن 48 ساڵ ئه‌وكاته‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه كه‌وتبوو به رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی تریبیۆن"ی باشووری ئه‌فریقای گوت: "تفه‌نگه‌كه‌م له‌سه‌ر زه‌وی دانابوو له‌ژێر ده‌ریا، ده‌مویست هه‌ندێك دان له نێو تاشه به‌رده‌كان ده‌ربێنم، له‌وكاته شه‌پۆلێكی به‌هێز هات و ویستم تفه‌نگه‌كه‌م ئاو نه‌یبات، به‌ڵام به هه‌ڵه په‌نجه‌م به‌ر پهلهپیتكه كه‌وت و و تیره‌كه به ئاراسته‌ی سه‌رم هات".
له به‌ختی باشی هالویل تیره‌كه له روومه‌تی راستی چووه ژووره‌وه و له نزیك گوێی چه‌پی ده‌رچوو، بێئه‌وه‌ی مێشكی و چاوی به‌ر بكه‌ون.
هالویل ده‌ڵێت، له‌و چركه‌دا ویستم سه‌رم بجووڵێنم، به‌ڵام نه‌متوانی، ئه‌وكات زانیم كه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به تیرهكهوه هه‌یه، گوتیشی، توانیم له‌سه‌ر پێ بوه‌ستم و به درێژایی كات به ئاگا بمێنمه‌وه كه گه‌یشتمه سه‌ر رووی ئاو و به‌ره‌و كه‌نار رۆیشتم هاوارم كرد و داوای یارمه‌تیم كرد، ئاماژه‌شی پێدا كه توانای گه‌یشتنی هه‌بوو بۆ كه‌ناری ده‌ریا، له‌وێش پیاوانی فریاكه‌وتن یارمه‌تییان دا و ماسیگرێكیش به‌شه زیاده‌كانی تیره‌كه‌ی بڕی و گواسترایه‌وه و بۆ نه‌خۆشخانه، له‌وێش پزیشكان توانییان تیره‌كه ده‌ربهێنن و رزگاری بكه‌ن.
هالویل دوای ده‌ركردنی تیره‌كه گوتی: "ده‌توانم ببینم.. ده‌توانم قسه بكه‌م.. هه‌موو شتێك باش و ئاساییه، هه‌ندێك هه‌ستم به سڕبوون كرد، به‌ڵام باشتر ده‌بم.. شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره كه ئێستا من له ژیاندام".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر "هالویل"دا هاتووه ده‌ڵێت، "واز له ماسیگرتن ناهێنم و پلان داده‌نێم بۆ گه‌شتێكی داهاتوو".
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.