بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام هۆگری خواردنه‌وه‌ی چان، ئه‌زانن كه خواردنه‌وه‌ی چا بێ شه‌كر هاوكاری جه‌سته ده‌كات و رێگری ده‌كات له توشبون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و هاوكاری خانه‌كانی له‌ش ده‌كات له خۆ نوێكردنه‌وه.
ئه‌نتۆنی كۆری پزیشكی پسپۆڕی ئێسك و جوگه‌كان له ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: گه‌ڵای چا ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه ئۆكسان كه به (كاتیكین) ناسراوه و ئه‌م مادانه ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشییه‌كانی پێست و شێرپه‌نجه و زه‌هایمه‌ر و باركنسۆن كه‌مده‌كه‌نه‌وه هه‌وكردنێكیش له جه‌سته‌دا ناهێڵێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، به گشتی چا چه‌ند سودێكی هه‌یه و دیارترینیان پێنج سوده له‌وانه‌ش:
كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبون به شێرپه‌نجه
توێژه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه ئه‌و پێكهاته و ماده دژه ئۆكسانانه‌ی له چادا هه‌یه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
به‌وته‌ی پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك له زانكۆی هارڤارد: خواردنه‌وه‌ی چا سودێكی زۆری هه‌یه بۆ رێگریكردن له توشبون به شێرپه‌نجه‌ی پێست و پرۆستات و سییه‌كان و مه‌مك، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه خواردنه‌وه‌ی چا ته‌نها هۆكارێكی ساده‌یه بۆ رێگریكردن له‌و نه‌خۆشییه، نه‌ك بنه‌بڕكردنی به ته‌واوه‌تی.
پێستێكی ته‌ندروست
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه‌ی چای ره‌ش به شێوه‌یه‌كی دیار ئه‌گه‌ری توشبون به شێرپه‌نجه‌ی پێست كه‌مده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ش شێوازه‌كانی ئاماده‌كردنی چا كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و چای گه‌رم سودێكی زۆرتری هه‌یه به‌راورد به چای سارد.
دورخستنه‌وه‌ی شه‌كره
له‌پاڵ سوده‌كانی بۆ پێست و به‌رگریكردن له توشبونی له‌ش به شیرپه‌نجه، خواردنه‌وه‌ی چا رێگر ده‌بێت له توشبون به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دو ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی رێژه‌ی شه‌كر، خواردنه‌وه‌ی چا له دوای نان خواردن هاوكاری رێكخستنی شه‌كر له خوێندا ده‌كات به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ماده‌ی شه‌كرۆزیان به رێژه‌یه‌كی زۆر تێدایه.
ددان به‌هێز ده‌كات
هه‌رچه‌نده زۆر خواردنه‌وه‌ی چا ددانه‌كان زه‌رد ده‌كات، به‌ڵام سودێكی زۆریشی هه‌یه له به‌هێزكردنی دداندا، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك چای سه‌وز كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له نه‌هێشتنی به‌كتریای ناو ده‌م و ئه‌و به‌كتریایانه كه‌مده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێته هۆی كلۆربونی ددان.
رێكخستنی خه‌و
ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی قورس خه‌ویان لێده‌كه‌وێت پێویسته پێش خه‌وتن كوپێك چا بخۆنه‌وه، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه خواردنه‌وه‌ی چا ده‌كرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشكردنی خه‌و هه‌بێت و چاره‌سه‌ری كه‌مخه‌ویی ده‌كات.
یه‌كێكی دیكه له سوده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا به‌هێزكردنی سه‌رنجدانی مرۆڤه.
بوونی ئه‌م سوده زۆرانه‌ی چا مانای ئه‌وه نییه خواردنه‌وه‌ی چا هیچ زیانێكی نه‌بێت، خواردنه‌وه‌ی چا ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاسن له خوێندا و ئه‌گه‌ری خوێنبه‌ربون زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆر بخورێته‌وه له رۆژێكدا به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و فشاری خوێنیان هه‌یه.
سه‌رچاوه/ راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.