Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 16:42

کۆنسوڵى گشتیى فەڕەنسا لە هەولێر: ئیمانوێل ماکرۆن سه‌ردانی عێراق و هەرێمى کوردستان ده‌کات

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵى گشتیى تازەى فەڕەنسا لە هەولێر كرد
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵى گشتیى تازەى فەڕەنسا لە هەولێر كرد، وێڕاى پیرۆزبایى بە بۆنەى دەستبەکاربوونیەوە، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.

بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ستایشى ڕۆڵى سەرۆک ماکرۆن و فەڕەنساى لە پشتگیریى هەرێمى کوردستان کرد و دووپاتى کردەوە کە گەلى کوردستان ڕێز و پێزانینى بۆ دۆستایەتى و پشتگیریى فەڕەنسا هەیە و خوازیارى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانیەتى لەگەڵ فەڕەنسا.

سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 8/9/2019 لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولى گشتیى تازەى فەڕەنسا لە هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایى بەبۆنەى دەستبەکاربوونییەوە لە ئەرکى تازەیدا، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و هەموو پشتگیرى و ئاسانکارییەکى بۆ دووپات کردەوە.

بەڕێزیان هەروەها ئاماژەى بە ڕۆڵى سەرۆک ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا کرد لە پشتگیریکردنى هەرێمى کوردستان و هەوڵەکانى بۆ دەسپێکردنەوەى دیالۆگى هەولێر ـ بەغدا کە لە ئەنجامدا هەردوولا توانییان هەنگاو بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنى هەندێ لە کێشەکان بنێن، هەوەرها پشتگیریى خۆى بۆ هەوڵەکانى فەڕەنسا لەپێناو چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە کوردستانى سووریا دەربڕى.

لە دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر دۆخى ئەمنى، سیاسى و ئابووریى عێراق و جەختیان لە گرنگیى هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرال بۆ پاراستنى ئاسایش و سەقامیگیرى بەتایبەتى لە ناوچە جێناکۆکەکان کردەوە.

بەڕێز کونسولى گشتیى فەڕەنسا لە هەولێر سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ هاوکاری و یارمەتییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئاوارە و پەنابەران دووپات کردەوە، هەروەها تیشکى خستە سەر سەردانى چاوەڕوانکراوى سەرۆکى فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.