گەشتیارێک بەناوی محەمەد بەندەر جابر لە دایکبووی ساڵی 1997، بەهۆی وێنهگرتن لە چیاكانی بێخاڵ، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
کاروان میراودەلى، وتەبێژى پۆلیسى بەرگرى شارستانى سۆران به كوردستان تیڤی راگەیاند: كاتژمێر 1ی نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەکاتێکدا گەشتیارێکى عەرەب ویستویەتی لەسەر لێوارى شاخى بێخاڵ وێنە بگرێت، كهوته خوارەوە گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژى پۆلیسی بهرگری گوتیشی: محەمەد بەندەر قوتابی قۆناغی سێیەمی ناوەندییە و خەڵکی بەغدایە، لەگەڵ بنهماڵهكهی بۆ گەشت هاتونەتە هاوینەهەواری بێخاڵ لەسنوری رواندز، لەکاتی وێنەگرتندا لەبەرزایی بەربۆتەوە و گیانی لەدەستداوە.
دوای ئەوەى تەرمى ئەو گەشتیارە لەلایەن پۆلیس و ئاسایشى رواندوز دەرهێنراوەتەوە، نێردراوە بۆ پزیشکى دادوەرى سۆران و دواتر رادەستى کەسوکارەکەى کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.