بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی چین بکات و لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
غەدیر عەتار، ئەندامی ئەنجومەنی کاری نیشتمانیی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سەردانەکەی عەبدولمەهدی بۆ چین، رێگا خۆشکەر دەبێت بۆ هێنانهكایهى شۆڕشێکی ئابووری لە عێراق.
غەدیر عەتار هەروەها رایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن لەو سەردانەیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق هانی کۆمپانیا چینییەکان بدات بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە بوارەکانی هێڵی شەمەندەفەرو بنیاتنانی شاری پیشەسازی و پرۆژەی نیشەجێبوون، لە عێراق ئهنجام بدهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.