ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یهكششهمه 8/9/2019، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له گوندی خێلهخێی سه‌ر به ناحیه‌ی رزگاری له قه‌زای زاخۆ، باوكی خۆی كوشت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، روداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2019 له گوندی خێلهخێی سه‌ربه قه‌زای زاخۆ روویداوه.
پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند" كوڕه‌كه باوكی خۆی كوشتووه كه پیره پیاوێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌یه به‌ناوی (محه‌مه‌د حسێن نحو فه‌تاح )یه‌و هۆکاری کوشتنەکەى كێشەی زەوی و زار بووە.
پۆلیسی دهۆك راشیگه‌یاندوه، كه دوای رووداوه‌كه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری كراوه‌ته‌وه و به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ركراوه، به‌لام ناوبراو رایكردووه و هیشتا نه‌گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.