فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه 8 ى 9 ى 2019 شوانێك لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕەكانیدا لەسەر رێگای نێوان هەریر قەندیل لە نزیك گوندی گولەك دەكەوێتە ژێر بارهەڵگرێكەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
فازل حاجی راشیدهگهێنێت كاتێك یەكێك لە مەڕەكانی شوانەكە دەچێتە سەر شەقامەكەو بە هۆیەوە شوانەكەش بەپەلە رادەكاتە سەرشەقامەكەو لەو كاتەدا بارهەڵگرێك رۆشتووە و بۆ ئەوەی لە شوانەكە نەدات برێكی راكێشاوە بەڵام بەهۆیەوە وەردەگەڕێت و شوانەكە دەكەوێتە ژێر بارهەڵگرەكەوە.
وته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت ، جگە لە گیان لەدەستدانی شوانەكە شۆفێرەكەش بە سەختی بریندار بوو و دوای یەك كاتژمێر تواندرا رزگار بكرێت و رەوانەی نەخۆشخانە بكرێت.


دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.