Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 17:39

فەرمانبەرێک بەتۆمەتی بردنی 186 ملیۆن دیناری مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان دەستگیرکرا

بەفەرمانی دادوەر دەستگیركرا
کوردستان TV
100%

بەتۆمەتی بردنی 186 ملیۆن دیناری موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزور دەستگیركرا.

كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم راگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ دۆسیەی دیارنەمانی موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و چەند گرفتێكی تری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانیان دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 8 ى 9 ى 2019  سەردانی هەڵەبجەیان كردووە.

ئاشكراشیكرد لەچوارچێوەی بەدواداچونیاندا، بۆ دیارنەمانی 186 ملیۆن دیناری موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان, لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزوور،  فەرمانبەرێكیان ڕوبەروی دادگا كردوەتەوە و بەفەرمانی دادوەر و بەتۆمەتی دیارنەمانی ئەو پارانە دەستگیركراوە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.