Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 03:39

مایک پۆمپیۆ بۆ تاڵیبان: سنوورتان تێپه‌ڕاند

تره‌مپ به‌ هۆی دوایین هێرشی تاڵیبان بۆسەر كابول دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ بزووتنەوەکە راگرت
کوردستان TV
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تاڵیبان به‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دات ناتوانێت سه‌ودای ده‌ستی زیاد بكات و گوتی: ''هه‌وڵیاندا تیرۆر به‌كاربهێنن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌یان له‌ دانوستاندا. تاڵیبان سنووری تێپه‌ڕاند. ئومێده‌وارم ژیری سه‌ر‌كه‌وێت، ئه‌وی دیكه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر تاڵیبان''.

مایک پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ پشت بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه‌ن بۆ ''هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ تاڵیبان''.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیای ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ تاڵیبان به‌ ئه‌نجامدانی دوایین په‌لاماری كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و ١٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران ''سنووری تێپه‌ڕاندووه‌''.

مایک پۆمپیۆ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تاڵیبان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دات ناتوانێت سه‌ودای ده‌ستی زیاد بكات و گوتی: ''هه‌وڵیاندا تیرۆر به‌كاربهێنن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌یان له‌ دانوستاندا. تاڵیبان سنووری تێپه‌ڕاند. ئومێده‌وارم ژیری سه‌ر‌كه‌وێت، ئه‌وی دیكه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر تاڵیبان''.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به‌ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌نگاوه‌كانی دواتری تاڵیبان و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

مایک پۆمپیۆ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ یه‌كێك له‌و خاڵانەی له‌گه‌ڵ تاڵیبان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاڵیبان به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئەلقاعیده‌ بپچڕێنێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه‌ی نه‌برده‌ سه‌ر.

- دۆناڵد تره‌مپ دانوستانه‌كانی راگرت

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ هۆی دوایین هێرشی تاڵیبان بۆسەر كابول كه‌ كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی لێكه‌وته‌وه‌ دانوستانه‌كانی ئاشتیی له‌گه‌ڵ بزووتنەوەکە راگرت.

هاوكات دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ نهێنیانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌ كامپ ده‌یڤد له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غانی و ژمارەیەک له‌ سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان ئه‌نجامی بدات.

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، زاڵمای خه‌لیلزاد كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو نۆهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیی ته‌واو كرد، ده‌قی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غانی به‌شكرد.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، خه‌لیلزاد له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنێكی کەرتی تایبه‌ت له‌ كابول، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین مانگی خایاند له‌گه‌ڵ تاڵیبان گه‌یشتوون به‌ ره‌شنووسێك، به‌پێی ئه‌وه‌ش ئه‌مریكا له‌ میانی ١٣٥ رۆژدا پێنج بنكه‌ی خۆی له‌ ئه‌فغانستان داده‌خات و پێنج هه‌زار سه‌ربازی ده‌كشێنێته‌وه‌.

له‌ هێرشێكدا كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌ركی دیپلۆماسییه‌كانی لێیه‌ له‌ كابول، لانیكه‌م ١٠ كه‌س كوژران كه‌ دووانیان سه‌ربازی ناتۆ بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.