Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 15:44

حزبە کوردستانییەکان لەکەرکووک لەسەر لیستی ھاوبەش رێککەوتن

پارتی: یەكەم حزب بووین داوای لیستی هاوبه‌شمان كردووە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ حزبە كوردستانییەكان لە كەركووك، بە مەبەستی بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێككەوتن كە بە لیستی ھاوبەش بەشداری لە ھەڵبژاردنەكە بكەن. 

له‌م باره‌وه‌ خەسرۆ گۆران، بەرپرسی مەكتەبی ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌ىاند" ئێمه‌ وەكو پارتی یەكەم حزب بووین داوای یەك لیستیمان كردووە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك، ئێستا ئێمە به‌ مەبدەئی لەگەڵ یەك لیستین، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتییە".

ئاماژەی بەوەشدا" بۆ ئەم مەبەستە شاندێكی پارتی لەگەڵ یەكێتی كۆبووه‌و دواتر بۆچوونی فەرمی پارتی رادەگەیەندرێت".

هه‌ر له‌م باره‌وه‌ محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند" پارتی له‌گه‌ڵ یه‌ك لیستیی كوردییه‌‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.

گوتیشی" وەك پارتی یەكەم حزب بووین داوای یەك لیستیمان كردووە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك و لەگەڵ ئەوەداین كورد یەك دەنگ و یەك ھەڵوێست بێت.

بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی" بە تەلەفۆن قسەمان لەگەڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ كه‌ركووك كردووه‌ و ھەڵوێستی خۆمان پێ راگەیاندن، كە لەگەڵ یەك لیستیداین و پێشنیازیشمان كرد كە ناوی لیستەكە گرنگە ناوی كوردستانی تێدابێت، بەڵام خۆشبەختانە ناوەكە راگەیەندراو بووە لیستی "كەركووك كوردستانییە". 

ئەمڕۆ حزبە كوردستانییەكان لە كەركووك، بە مەبەستی بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێككەوتوون، كە بە لیستی ھاوبەش بەشداری لە ھەڵبژاردنەكە بكەن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 1ی نیسانى سالى داهاتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت. 

كۆنووسی رێككەوتنی حزبە كوردستانییەكانی كەركووك لە حەوت خاڵ پێكھاتووە:-

1- سەرجەم حیزبە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە بڕیاریاندا لە ھەڵبژدارنی داھاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە یەك لیستی ھاوبەش بەشداری بكەن بەناوی لیستی كەركووكی كوردستانی.

2- داوا لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكەین لە نزیكترین دەرفەتدا كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و كاندیدی لیستی برایەتی وەك پارێزگاری كەكووك ناوزەدبكات.

3- بەردەوامی بە كۆبوونەوەكان دەدەین لەگەڵ یۆنامی بۆ پاڵپشتی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك.

4- داوا لە سەرجەم ھاونیشتمانیانی كەركووك دەكەین بەتایبەتی كوردستانییەكان كە سەردانی ناوەندەكانی تۆماری تۆماری بایۆمەتری بكەن و كارتی دەنگدان دەربكەن.

5- داوا لە سەرجەم سەركردایەتی حزبە كوردستانییەكان دەكەین كۆبوونەوەی لوتكە بكەن بۆ پاڵپشتی ئەم بڕیارە.

6- جارێكی تر جەخت كرایەوە لە ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

7- لە سەروی ھەموو ئەو خاڵانەوە حزبە كوردستانییەكان جەخت لە پێكەوەژیانی ئاشتیانەی سەرجەم پێكھاتەكانی پارێزگای كەركووك دەكەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.