له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌كاتی كاركردندا کوڕ و باوکێک لە بەنزینخانەیەک، ئاگر له جه‌سته‌یان به‌ربوو، هه‌ردووكیان سووتان.
دوای ئەوەی لە بەنزینخانەیەكی شارۆچكەی چەمچەماڵ كوڕێك ئاگری تێبەردەبێت، باوكی بەهانایەوە دەچێت و بەهۆیەوە باوەكەش دەسووتێت.
روداوه‌كه بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 9ی 9ی 2019 لەبەنزینخانەی گەرمیان لە چەمچەماڵ لەکاتی کارکردن روویداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تا ئاگر لە جه‌سته کوڕهكه به‌ربووه كه ته‌مه‌نی 13 ساڵه بەناوی پەیوەند کارزان کاکەخان، باوکیشی بۆ فریاکەوتنی کوڕەکەی هه‌وڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی دا‌و له ئاكامدا هه‌ردووكیان سووتان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی چەمچەماڵ رایگه‌یاند: به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه كوڕه‌كه له‌سه‌دا 35 ی جه‌سته‌ی سووتاوه‌و باوكیشی كه ناوی کارزان کاکەخان تەمەن 35 ساڵه ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 80 ی جه‌سته‌ی سووتاوه‌و هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سووتاوی سلێمانی کراون.
ده‌شڵێت لە ئێستادا باری تەندروستی كوڕ و باوكەكە ناجێگیرە و لە ژێر چارەسەری وردی پزیشكیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.