راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك بە نوسراوێك بڕیاری قەدەغەكردنی لێدوانی رۆژنامه‌وانی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و یه‌كه ئیدارییه‌كانی شارەكە دەردەكات.
به گوێره‌ی نووسراوێك له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه راكان جبوری، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك له 5ی ئه‌یلولی 2019 نووسراوی ژماره 3907ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه و یه‌كه ئیدارییه‌كان كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا راكان جبوری جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن لێدوانی رۆژنامه‌وانی و زانیاری به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بده‌ن، كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشانكراون.
پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك راشیگه‌یاندووه كه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و فه‌رمانه بكات، سزا ده‌درێت و رێككاری تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.