پارێزه‌رێكی بواری ژینگه له شاری سلێمانی، جیاواز له نه‌ریتییه‌كانی بووك گواستنه‌وه، پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و گواستنه‌وه‌ی بووكی به نه‌ریتێكی تازه ئه‌نجامدا و جگه له چه‌ند چالاكییه‌كی ژینگه‌یی له‌م رۆژه‌دا، له بری به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، به پایسكل ئه‌م كاره‌ی كرد.
سه‌روه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی دانیشتووی شاری سلێمانییه و به‌گوته‌ی خۆی ماوه‌ی 10 ساڵه وه‌ك چالاكوانی بواری پاراستنی ژینگه كار ده‌كات، ئه‌و تائێستا به‌شداریی له چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر كردووه بۆ پاراستنی ژینگه و له ده‌یان كۆڕ و كۆبوونه‌وه و سیمینار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌شدار بووه.
سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی كه سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوێك به‌ناوی رێكخراوی سرووشتی كوردستان ده‌كات، له خۆشه‌ویستی بۆ كاره‌كه‌ی بڕیاریدا له رۆژی هاوسه‌رگیری و گواستنه‌وه‌ی بووكدا جیاواز له رێوڕه‌سمه نه‌ریتییه‌كان، نه‌ریتێكی تازه بێنێته كایه‌وه و بۆ زیاتر پاكڕاگرتنی ژینگه له بری ئۆتۆمبێل بۆ گواستنه‌وه‌ی بووك پایسكل به‌كاربهێنێت.
بووك و زاوا به پایسكل له به‌رده‌م باخی گشتی سلێمانی به‌ڕێكه‌وتن و ژماره‌یه‌ك پایسكلسواری دیكه‌ش وه‌ك پشتیوانی و رێزلێنان له كاره‌كه‌ی سه‌روه‌ر، به پایسكل شوێنیان كه‌وتن و كاروانی بووك و زاوا كه هه‌موو پایسكل بوو به شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا ده‌سووڕانه‌وه و بوونه جێگه‌ی سه‌رنجی هاووڵاتییان.
سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی له باره‌ی هۆكاری ئه‌و چالاكییه‌وه گوتی: له ساڵی 2009 ه‌وه له بواری پاراستنی ژینگه كار ده‌كه‌م، ئه‌مڕۆش كه رۆژی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و گواستنه‌وه‌ی هاوژینهكهمه، به‌مه‌به‌ستی هاندانی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و له پێناو پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی و وه‌رزشدا، جیاواز له رێوڕه‌سمه نه‌ریتییه‌كان، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا پڕۆسه‌ی بووك گواستنه‌وه به پایسكل ئه‌نجام ده‌ده‌م.
بووك پشتیوانی كاره‌كه‌ی هاوژینه‌كه‌ی ده‌كات و بۆ هاندانی زیاتری كاركردن له بواری پاراستنی ژینگه ئه‌م پێشنیازه‌ی قبوڵكردووه و خۆشحاڵه به‌وه‌ی توانیان نه‌ریتێكی جیاواز له پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه و رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌روه‌ر و هاوژینه‌كه‌ی له‌م رۆژه تایبه‌ته‌ی ژیانیاندا كه وه‌ك دوو تاك ده‌چنه نێو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه سه‌ره‌تا به چاندنی دوو نه‌مام له باخی گشتی سلێمانی ده‌ستیان پێكرد، پاشان له به‌رده‌م باخهكهدا گوڵی سرووشتییان به‌سه‌ر شۆفێران و رێبواراندا دابه‌ش كرد، هه‌روه‌ها پشیله‌یه‌كی بێ په‌ناگه‌یان له رێكخراوێكی بواری پاراستنی گیانله‌به‌ران وه‌رگرت و پرۆسه‌ی بووك گواستنه‌وه‌یان به پایسكل ئه‌نجامدا و ماوه‌ی چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیان به پایسكل بڕی.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.