له ڕاگه‌ێندراوێكدا پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له پێگه‌یی ڕه‌سمی خۆی ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو نارنجۆكێك فڕێدرایه ناو بینای بنكه‌ی پۆلیسی خوڕماڵ.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له ناحیه‌ی خورماڵ نارنجۆكیكی ده‌ستی فڕێ ده‌درێته ناوبینای بنكه‌ی پولیسی خورماڵ و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی خورماڵ ده‌ته‌قیته‌وه هیچ زیانیكی گیانی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: دۆسیه‌ی لێكوڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه به‌دواداچوونی بۆده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سی تۆمه‌تبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.