ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه ئاگر له كۆگایه‌كی چه‌ك سه‌ربه حه‌شدی هۆزه‌كان له رۆژئاوای عێراق كه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی میدیاكانی ناوخۆیی، ئاگر له كۆگایه‌كی چه‌كی حه‌شدی هۆزه‌كان سه‌ربه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتۆته‌وه له ناوچه‌ی مه‌عموره باشووری شارۆچكه‌ی هیت سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار. له میانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا مووشه‌ك كه‌وتۆته سه‌ر ماڵه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆگاكه‌وه.
به‌پێی هه‌ندێك ده‌نگۆ ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ئاگره‌كه به هۆی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.