له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی عێراق و به تایبه‌ت پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: بۆچوونی پارتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ئه‌وه‌یه كه له‌و ناوچانه به یه‌ك لیست داببه‌زن تاوه‌كوو له به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌م شوێنانه ده‌نگ و ره‌نگمان هه‌بێت .
گوتیشی ئه‌و یاسایه‌ی كه له‌و باره‌وه له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق ده‌رچووه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نیه، بۆیه ده‌بێت به هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی، به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك لیست ، له‌و هه‌ڵبژاردنانه به‌شداری بكه‌ین كه بڕیاره له مانگی نیسانی 2020 به‌ڕێوه‌بچێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.