به گوژمه‌ی 321ملیۆن دینار، پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كی سیمی خاتوناوا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌شه‌وه ئه‌ندازیار "بۆتان خۆشناو" به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی چواری هه‌ولێر به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره گه‌ڕه‌كی سیمی خاتوناوا دروستبووه به‌ڵام پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ دابین نه‌كراوه و ته‌نیا پرۆژه‌كانی ئاو وكارهبای بۆ جێبه‌جێكراوه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی 4ی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه گوژمه‌یه‌كی به بڕی 321ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه دابینكردووه و ده‌ست ده‌كرێ به دروستكردنی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه .
په‌یامنێر/ كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.