قوربانیانی جگەرەی ئەلیکترۆنی رووله‌زیادبوون ده‌كات و ئه‌مریكا داوای لە هاووڵاتیان كردووه بۆخۆپاراستن له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی سییه‌كان، خۆیان لە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەدوور بگرن چونكه مردن تۆمار کراووه.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئه‌لحوره، تاکو ئێستا تەنها لە ئەمەریکا (450) کەس بەهۆی کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دووچاری نەخۆشی تووندی سییەکان بوونەتەوە و ژمارەكه‌ش رووله زیادبوون دەکات.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مریكا هۆشیاریان ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌هاوڵاتیان داوه كه ده‌بێته هۆی توشبوون به نەخۆشی تووندی سییەکان.
سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمەریکا، داوای لە هاووڵاتیان كردووه بۆخۆپاراستن له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی سییه‌كان، خۆیان لە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەدوور بگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.
سایتی ئه‌لحوره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه؛ له‌سێ مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌هۆی زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا جگه‌ری ئه‌لیكترۆنی به‌كاردیهێنن زیاتر له نۆ ملیۆن كه‌سن كه (3.6) ملیۆنیان ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18-20) ساڵه.
زۆر کەس بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەبری جگەرەی ئاسایی بە تەندروستتر دەزانن، بەڵام هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە، کاریگەرییە خراپەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی هێواش هێواش دەردەکەون و ئەویش هیچی کەمتر نییە لە زیانەکانی جگەرەی ئاسایی.
سه‌رچاوه: الحره -
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.