لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كهتیمهكانى بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتێكیان لە هاوڵاتییەك كردبوو .
پۆلیسی سلێمانى راشیدهگهێنێت ، هاوڵاتی (ن ، خ ، م ) سكاڵای لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆماركرد كە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتەكەیان لێكردووە ئەگەر پارەیان وەك سەرانە پێنەدات ، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەی دوو كاتژمێردا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن .
پۆلیسی سلێمانى ده‌شڵێت ، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ك ،ف ، ق لەدایكبووی 1981 و ر ، ل ، ح لەدایكبووی 1997 ) بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.