Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 03:30

له‌ رێوره‌سمی عاشورا لە کەربەلا 90 که‌س بوونه‌ قوربانی

لە ئەنجامى قەرەباڵغى و رووخانى رێڕەوێکى پیادەڕەوە
کوردستان TV
100%


بەهۆى قەرەباڵغى و رووخانى رێڕەوێکى پیادەڕەوەوە لە یەکێک لە مەراسیمەکانی شیعەکان لە کەربەلا کە بە راکردنی توێریج ناسراوە زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەهۆى قەرەباڵغى و رووخانى رێڕەوێکى پیادەڕەوەوە لە رێوڕەسمى بەڕێوەچوونى عاشورا لە کەربەلا دەیان کەس بوونە قوربانیى، هەندێک لە سەرچاوەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە لەو رووداوەدا زیاتر لە (30) کەس گیانیان لەدەستداوە و (90) برینداریش هەیە.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ لە رێوڕەسمى بەڕێوەچوونى عاشورا و لە ئەنجامى قەرەباڵغى و روخانى رێڕەوێکى پیادەڕەوەوە لە کەربەلا دەیان کەس بوونەتە قوربانى.

لاى خۆیەوە وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبارەى رووداوەکەوە رایگەیاند؛ (16) کەس گیانیان لەدەستداوە و (75) کەسیش برینداربوون، بەڵام ئەوانە ژمارەى کۆتایى و فەرمى نین.

هاوکات سەرچاوەکانى هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن قوربانیانى رووداوەکە لەو ژمارەیە زیاترە، بەشێوەیەک (30) کەس گیانیان لەدەستداوە و (90) برینداریش هەن.

لە نیوەڕۆی 10ـی موحەڕەمدا یادی دەکەنەوە، ملیۆنان کەس بەشداری لەو رێکردنە دەکەن .

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.