ئه‌مڕۆ سێشەممە، لیـژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد، له‌و سه‌ردانه‌یاندا یاداشتێكی ئاماده‌كراوی چه‌ند خاڵیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی و باشتركردنی دۆخی پێشمه‌رگه و چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت تاوتوێكرد.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئه‌رك و رۆڵی په‌رله‌مانی له‌هه‌مبه‌ر پڕۆسه‌ی چاودێری كاری حكومه‌ت و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان به‌گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد.
له‌و كۆبونەوەیەدا، كه ته‌واوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئه‌رك و رۆڵی په‌رله‌مانی له‌هه‌مبه‌ر پڕۆسه‌ی چاودێری كاری حكومه‌ت و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان به‌گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد، هاوكات كورته‌یه‌كی له‌ئه‌رك و كاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و بڕیار‌و راسپارده پێشنیازكراوه‌كانی چوار ساڵی داهاتوو خسته‌ڕوو.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كانی تایبه‌ت به چاككردنی ژیانی پێشمه‌رگه‌و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی هێزه‌كان و رێکخستنەوەیان له‌ژێری چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكرده‌وه.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا ئاماده‌یی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا بۆ پرسه هاوبه‌شه‌كان زیاتر بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وامبونی نه‌خشه رێگای دروست، جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیری و پشتیوانی ئه‌رك و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.