سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، كه چیتر پێویستی به خزمه‌تگوزارییه‌كانی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی نییه.
تره‌مپ رایگه‌یاندوه كه له‌گه‌ڵ زۆرێك له پێشنیازه‌كانی جۆن بۆڵتن نه‌بووه و ئه‌ویش هاوشێوه‌ی ئه‌وانی دیكه‌ی ئیداره‌كه‌ی، جیاوازی له‌نێوانیاندا هه‌بووه.
تره‌مپ نوسیویه‌تی" پرسیاره‌م له جۆن كرد له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، زۆر سوپاسی جۆن ده‌كه‌م، هه‌فته‌ی داهاتوو راوێژكارێكی نوێ بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا دیاری ده‌كه‌م".
بڕیاریشه هه‌ریه‌ك له مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جۆن بۆڵتن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش ساز بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.