ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عه‌بدولخالق عه‌ززاوی رایگه‌یاند "ئه‌مریكا به عێراقی راگه‌یاندووه، ئیسرائیل به‌رپرسه له‌و بۆردومانانه‌ی كه له میانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا كرانه سه‌ر كۆگا و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی.
عه‌بدولخالق عه‌ززاوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: كاری لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی كه به‌م دواییانه له چه‌ند كۆگا و باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی روویاندابوو، كۆتایی هاتووه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، عه‌بدولخالق عه‌ززاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ژماره‌ی هێرشه‌كان، ١٢ هێرش بووه و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و هێرشانه له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراون.
عه‌بدولخالق عه‌ززاوی ئاشكراشیكرد "لایه‌نی ئه‌مریكی كه به‌رپرسه له پاراستن و چاودێرێكردنی ئاسمانی عێراق، به عێراقی راگه‌یاندووه ئه‌و هێرشانه له لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراون".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه "ژماره‌یه‌ك له‌و هێرشانه راگه‌یه‌ندراون، به‌ڵام به‌شی دیكه‌ی باس نه‌كراوه".
هیچ زانیاری و روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌وه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی عێراق، ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.