به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ ) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب/نیسان) و تراكتۆرێكی جۆری ( فوڕگسن ) خۆیان به‌یه‌كدا كێشا‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه شۆفێری تراكتۆره‌كه به‌ناوی ( ع . ع . ع ) له‌دایك بووی 1950 دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا.
ناوبراو باوكی 15 كوڕ و كچه و پیشه‌ی كاسب بووه، دوایی ڕووداوه‌كه‌ش مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 24 له یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ڕاگیر كراوه، دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ش ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.