ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن كۆده‌بێته‌وه.
بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و له باره‌ی سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆ بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رئه‌نجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌خاته‌ڕوو .
هاوكات لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق ئه‌نجامبدرێت گفتوگۆ ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم گفتوگۆ ده‌كات .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.