ئه‌مڕۆ یادی 18 ساڵه‌ی هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ره بۆ سه‌ر دوو باڵه‌خانه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی له ئه‌مه‌ریكا كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س كوژران.
له 11ی سێپتێمبه‌ری ساڵی 2001 دا 19 خۆکوژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی (قاعیده) توانییان دەست بەسەر چوار فڕۆکه‌ی مەدەنیدا بگرن و بیکه‌ن بە مووشه‌کێکی ئاڕاسته‌کراو له‌کاتێکدا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ساڵانه ملیاران دۆلار له پاراستنی ئاسایشیدا خەرج ده‌کات، هه‌وره‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان ڕفێنەری فڕۆکەکان ڕەگەزنامەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی‌یان هەبووە کە 15 کەسیان سعوودی 2 ئیماراتی و میسرییەک و لوبنانییەک بوون.
هه‌رچه‌نده بەپێی چەند ڕاپۆرتێک، 9 لە ڕفێنەرەکان پێش ئەوەی بچنە سەر فڕۆکەکانیان گومانیان لێکراوە و جانتاکانیان پشکنینێکی وردی بۆ ئەگەری بوونی تەقەمەنی بۆ کراوە بەڵام هیچیان نەدۆزیوەتەوە هەرچەندە ئەوان گوێزانیان هەڵگرتووە کە ئەوکاتە ڕێگەپێدراو بووە، ئه‌مه‌ش هه‌لێکی زێڕینی داوەتە هێرشبه‌ره‌کان به‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان گوێزانێکی تیژ له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵگرن له‌ڕێگه‌یه‌وه توانیویانە دەست بەسەر فڕۆکه‌کاندا بگرن .
شیاوی ئاماژه‌یه کات و ئامانجی هێرشبه‌ره‌کان به‌و شێوه‌یه بوون: فڕۆکه‌ی یه‌که‌م له كاتژمێر 8:46 خووله‌کی به‌یانیدا تاوه‌ری باکووری ناوه‌ندی بازرگانی له مه‌نهاتن کرده ئامانج .
فڕۆکه‌ی دووه‌م له 9:30 خووله‌کی به‌یانیدا تاوه‌ری باشووری ناوه‌ندی بازرگانی له مه‌نهاتن کرده ئامانج .
فڕۆکه‌ی سێیه‌م له كاتژمێر 9:37 خووله‌کی به‌یانیدا باره‌گای پێنتاگۆنی کرده ئامانج .
فڕۆکه‌ی چواره‌م که ئامانجه‌که‌ی (کۆشکی سپی)بوو، شکستیهێنا له پێکانی ئامانجەکەی و له كاتژمێر 10:03 خووله‌کی به‌یانیدا له چۆڵه‌وانییه‌کی نزیک پایته‌خت که‌وته خواره‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.