به‌پێى هه‌واڵێكى روسیا ئه‌لیۆم، محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند: حكومه‌تى عێراق بوونى هێزى توركى له‌سه‌ر خاكى عێراق ره‌تده‌كاته‌وه، ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه به‌غدا له په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه و "برایانى توركیش" له هه‌ستیارى ئه‌و بابه‌ته تێده‌گه‌ن.
دوێنێ سێشه‌ممه 11ى ئه‌یلولى 2019، حه‌كیم له وته‌یه‌كدا له كاتى سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى وه‌زیرانى وڵاتانى عه‌ره‌بى له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر رایگه‌یاند: عێراق بوونى هێزى توركى له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كۆتایى به بوونى سوپاى توركیا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى بهێنێت.
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماده‌ی به‌غداشى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها گوتى، له‌گه‌ڵ لایه‌نانى توركى به‌رده‌وام له ئاستى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه، به‌رگرى و هه‌واڵگرى له په‌یوه‌ندیداین.
سه‌باره‌ت به پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گوتى: ئێمه ده‌زانین مه‌ترسى رێكخراوى پارتى كرێكارانى كوردستان و هه‌ڵوێسته‌كانیان چییه، له‌گه‌ڵ لایه‌نى توركیا له‌و باره‌یه‌وه هه‌وڵى خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
جێى ئاماژه‌پێدانه قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له كاتێكدایه، سوپاى توركیا له 27ى ئایارى رابردوو، ئۆپه‌ڕاسیۆنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى خواكورك له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.