به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی تیایدا، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر جۆره ماكیاژێكدا ده‌گرن زیان به‌پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت، شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
له ڕاگهێندراوێكدا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه و له پێشانگای زانیار ده‌ست به‌سه‌ر جۆره ماكیاژێكی جوانكاری خانماندا گیراوه به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی شوێنه‌كه داده‌خه‌ن، له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه به‌ركه‌وتنی به روناكی ماكیاژه‌كه زیان به پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت.
ڕاشیگه‌یاند: له پێشانگای زانیار له كاسۆمۆڵ ئه‌و جۆره ماكیاژه كه له بازاڕ پێی ده‌وترێت (ئه‌ساس) كردۆته ناو تیوبێكی شوشه و بهلهزگهیهكی چاپكراو كردویه‌تی به ماكیاژێكی ماركه و به‌نرخێكی (25) هه‌زار دینار به خانمانی فرۆشتووه، له‌كاتێكدا نرخه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ته‌نها سێ هه‌زار دیناره، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانی (غش تجاری)یه و یاسا سزای خۆی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كارلێك له‌نێوان پێكهاته‌ی ماكیاژه‌كه له‌گه‌ڵ روناكی روونه‌دات كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ماكیاژه‌كه كردوه‌ته ناو ده‌فرێكی ره‌نگ ره‌شه‌وه تازیان به به‌كارهێنه‌رانی نه‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام به‌هۆی كردنه ناو تیوبێكی شوشه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌نی پێشانگای زانیار، ئۆكسان روده‌دات و پێستی خانمان توشی حه‌ساسیه‌ت، په‌ڵه، زیپكه و سوربوونه‌وه ده‌كات و زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه پێشانگای زانیار داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.