لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، لیژنەی پشكنین و چاودێریی بازاڕ، كە لەلایەن قایمقامیەت و پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی ڕێكارییەوە سەرپەرشتی دەكرێ رایدهگهیهنن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش، پشكنین و بەدواداچوونیان بۆ 8 كۆگا و ماركێت ئەنجام دا.
لێژنهكه راشیدهگهیهنێت بە هۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكان، لەوانە دانانی ئاوی خواردنەوە و خواردنەوە گازییەكان لە دەرەوەی شوێنەكانیان و لە ژێر كاریگەریی پلەكانی گەرما، (7) كۆگا و ماركێت داخران.
لیژنەی پشكنین و چاودێریی بازاڕ دهشڵێت ، هەر شوێنێك پابەند نەبێ بە مەرج و ڕێنماییەكان، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان دەگیرێتە بەر، كە بریتییە لە داخستنی شوێنەكانیان و سزای پێبژاردن كە لە ملیۆنێك دینار دەست پێدەكات تا پێنج ملیۆن، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە كە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر كراوە.
لهكۆتادا لیژنەی پشكنین و چاودێریی بازاڕ هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتهوه كه بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سكاڵایانە دەكرێ، كە ڕۆژانە ئاراستەی لیژنەكانی قایمقامیەت دەكرێن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.