Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 11:28

چەند جۆرە تەقەمەنیەکی مەترسیدار لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا فڕێده‌درێنه‌ ناوچه‌ سنوریه‌کان

لەشێوەی بۆمبی هێشوین
کوردستان TV
#7
100%


چەند ڕۆژێکە لەسنوری گوندەکانی دەشتی هێرت له‌ سنووری سیده‌كان، چەند جۆرە تەقەمەنی و بۆمبێکی نەتەقاوە  لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا فڕێدراون کەمەترسی یان لەسەر هاووڵاتیانی ئەو سنورە دروست کردووە.

ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ماوەیەکە ئەو جۆرە تەقەمەنیە لەسنوری گوندەکانی گوڕەشان و خەلیفان لەلایەن هاووڵاتیان بنیدراون کە جۆری تەقەمەنیەکان نەناسراون و مەترسین بۆ سەر ژیانی خەڵک و شوانکارانی  ناوچەکە.

بەڕێوەبەری شارۆچكه‌ی سیدەکان ئاماژەیی بەوەش کرد کە  ئەو بۆمبانە لەشێوەی بۆمبی هێشوین و لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە فڕێدراون.
 
چەلەبی گوتیشی لە گوندی گۆڕمەمک  800 مەترێک لەنزیک گوندو ئاوایەکانی گەلی شێخ زادان  لەکاتی بۆردومان کردنی گوندە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا بەبیانووی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە  بۆبمبێک نەتەقاوەتەوە و قەبارەی بۆمبه‌كه‌ش گەورەیە و مەترسیەکی  زۆری لەسەر گوند نیشینانی ئەو شوێنە دروست کردووە.

پ: مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.