ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11 ى 9 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى ده‌ستى كوردستان رایگه‌یاند ، دوای ره‌زامه‌ندی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان و دابین كردنى خه‌رجی خولی تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان ، بریاردرا رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 16 ى 9 ى 2019 كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوون و كاتى خوله‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت
یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى ده‌ستى كوردستان ده‌شڵێت كۆبوونه‌كه له‌كاتژمێر 3 ى ئێواره له‌هۆڵی كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.