دوابه‌دوای به‌دواداچوونێكی كوردستان تیڤی له شارۆچكه‌ی زاخۆ بۆ سه‌رپێچی به‌شێك له خاوه‌ن مولیده ئه‌هلییه‌كان به رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی مولیده ئه‌هلییه‌كان، بیست و یه‌ك خاوه‌ن مولیده به فه‌رمانی دادوه‌ر بۆ ماوه‌ی 18 كاتژمێر ده‌سگیركران و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كران و به‌ڵێنیان داوه پاره‌ی زیاده له هاووڵاتیان وه‌رنه‌گرن.
دوای ئەوەی هاووڵاتیان بۆیان دەرکەوت ژمارەیەک خاوەن موەلیدە پارەی زیادەیان لە ئێمه وەرگرتوە، لە دادگا سکاڵامان لەسەر تۆمارکرد، لەلایەن پۆلیسی زاخۆوە و بە بڕیاری دادوەر (11) خاوەن موەلیدە دەستگیرکران.
هاووڵاتیان ده‌ڵێن: بەپێی بەدواداچوونەکان بۆمان دەرکەوتوە (21) خاوەن موەلیدە لەو بڕە زیاتر پارەیان لە هاووڵاتیان وەرگرتوە کە بۆیان دیاریکراوە.
بەڕێوەبەری کارەبای زاخۆ رایگەیاند: پێشتر بە نوسراو سەرجەم خاوەن موەلیدەکان ئاگادار کراونەتەوە کە هەر کەس لەو نرخە زیاتر وەربگرێت کە بۆی دیاریکراوە سزا دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.