Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 03:40

قیرغستان 70 منداڵی چەکدارانى داعش لە عێراق ده‌باته‌وه‌

قیرغستان له‌گه‌ل عێراق و سووریا گفتوگۆ ده‌كات
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی قیرغستان بڵاویکردەوە، بە وردی کار لەسەر دۆسیه‌ی گەڕاندنەوەی منداڵ و خێزانەکانی داعش لە عێراق و سووریا ده‌كه‌ن، بەڵام بڕیار وایە لەم چەند رۆژەی داهاتوودا، نزیکەی 70 منداڵی چەکدارانى قەرغیزستانی له‌نێو داعش لە عێراق، بگەیەندرێنەوە وڵاتەکەیان.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتەکە، بابەتەکە تەنیا وەرگرتنەوەی منداڵانی چەکداران نییە، بەڵکو نیشتەجێکردنیانە لە ماڵەکانیان و جارێکی دیکە تێکەڵکردنەوەیانە بە کۆمەڵگا.

وەزارەتی دەرەوەی قیرغستان سەبارەت بە سووریا، ئاماژە بۆ ئەوە ده‌كات، گفتوگۆ لەگەڵ دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کراوە، بەڵام هەندێک ناوچە لە ژێر ده‌سه‌لاتى حکوومەتی سووریادا نییە، بۆیە کاری زیاتری پێویسته‌ تاكو بتوانین مندالانى چه‌كداره‌كانى داعش به‌ ره‌گه‌ز قیرغستانى به‌رینه‌وه‌ ولاته‌كه‌مان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.