Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 03:20

له‌ ساڵیادی‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ردا، تره‌مپ بڕیاری‌ دا بودجه‌ی‌ سه‌ربازی‌ زیاد بکات

تره‌مپ: به‌توندی‌ وه‌ڵامی‌ هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ بكرێته‌ سه‌ر ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%


له‌ ساڵیادی‌ هێرشه‌كانی‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ردا، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بڕیاری‌ دا بودجه‌ی‌ سه‌ربازی‌ زیاد بكات، هۆشداریشی‌ دا وه‌ڵامی‌ هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ بكرێته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌وتارێكدا له‌ رێوڕه‌سمی‌ 18هه‌مین ساڵیادی‌ هێرشه‌كانی‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ردا رایگه‌یاند، كه‌ بودجه‌ی‌ سه‌ربازی‌ زیاد ده‌كات.

تره‌مپ وتی‌" نامانه‌وێت بكه‌وێنه‌ ململانێكانه‌وه‌، به‌ڵام به‌توندی‌ وه‌ڵامی‌ هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ بكرێته‌ سه‌ر ئه‌مریكا".

رۆژی 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001 ژماره‌یه‌ك هێرش كرانه‌ سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نه‌ك هه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند به‌ڵكو جیهانیشی توشی شۆكێكی گه‌وره‌ كرد و بەهۆیانەوە 2996 هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا.


ئا له‌و ڕۆژه‌دا چه‌كدارانی رێكخراوی‌ ئه‌لقاعیده‌ چوار فڕۆكه‌یان رفاند، دووانیان خۆیان كێشا به‌ باڵه‌خانه‌كانی ناوه‌ندی‌ بازرگانی جیهانی له‌ نیویۆرك و یه‌كێكیشیان خۆی كێشا به‌  وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) و چواره‌میشیان پێده‌چێت هه‌وڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر كۆنگرێس یان كۆشكی سپی هه‌بووبێت، به‌ڵام له‌ په‌نسلڤانیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ ده‌یه‌یه‌ك به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌دا، هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ فه‌رمانی‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ئه‌وكات له‌ ئایاری‌ 2011 و له‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیدا ئوسامه‌ بن لادن سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌ و پیلاندانه‌ری‌ هێرشه‌كه‌یان كوشت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.