ن/ سالار عوسمان
ـ بۆ ئه‌م دوو گرفته سه‌ره‌كییه: (جه‌ھل و برسیه‌تی)، ھه‌مدیس بۆ ھه‌موو گرفتهكانیتریش، پێویستمان به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ھه‌یه، كه خوێندن و دهدپهروهرییه !..
ـ خوێندن، به‌ڵام خوێندنی باش، نه‌ك ئه‌و خوێندنه‌ی، كه به داخه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا ھه‌یه !.. خوێندنێك كهسایهتییت بۆ دروست بكات و ده‌ستت بگرێت بۆ وه‌ڵامی ھه‌موو پرسیاره‌كان، خوێندنێك ھێزی بیركردنه‌وه و گفتوگۆت پێ ببه‌خشێت!..
ئه‌م خوێندنه مرۆڤ به ھێز ده‌كات، ده‌یپه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕۆشنبیری، ئاخر جیاوازی له نێوان خوێندنی ئێمه و ئه‌وروپییه‌كان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان له ڕێی خوێندنه‌وه ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ ڕۆشنبیری و ئێمه‌یش ئه‌وه حاڵی زانكۆكانمان و ئه‌وه‌یش حاڵی زاناكانمان، كه به‌شێكی زۆریان ناتوانن، ته‌نانه‌ت ھه‌ڵگری پرسیاری قووڵ بن، نه‌ك ڕوڵ ببینن له دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامدا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ھێزی بیركردنه‌وه و گفتوگۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا زۆر خراپه !...
ـ دادپه‌روه‌ریی چاره‌سه‌ریی دووه‌مه، ده‌بێ، ھه‌ر حكومه‌ت نا، ھه‌مووان پێكه‌وه دادپه‌روه‌ر بن، ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی پێیوایه، كه ھه‌ر حكومه‌ت به‌رپرسه له دادپه‌روه‌رییدا، تێگه‌یشتنێكی سیاسییه نه‌ك زانستی، به كورتی: دادپه‌روه‌ریی كاری ھه‌مووانه، ده‌ستپێك خانه‌واده‌كان، ئینجا قوتابخانه‌كان و پاشان یاسا و دواتر حكومه‌ت، گه‌ر دادپه‌روه‌ریی وه‌ك كلتوور، وه‌ك بنه‌مای یاسایی و دواتریش وه‌ك ھێزی جێبه‌جێكردن ھه‌بێت، به دڵنیاییه‌وه زۆر له گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چونكه، ئه‌وكات ھاوڵاتی ھه‌ست به سته‌م و نایه‌كسانی ناكات و ڕێك وه‌ك بهشدارێك به‌رپرسییه‌تی وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و وڵات و به‌ھاكان، به‌رپرسیه‌تی و ئه‌ركه‌كانیش به ھی خۆی ده‌زانێت!..
ـ دوماھی ده‌مه‌وێت بڵێم: جه‌ھل ده‌رده گه‌وره‌كه‌یه و به خوێندن و ڕۆشنبیری چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و برسیهتییش پڕه له ھاواری تێكده‌رانه، دادپه‌روه‌ریی، ھێمن و ئارام ڕێكیده‌خات !..
ـ وڵات، ژیان، له سه‌رووی ھه‌موویشیانه‌وه مرۆڤ، پێویستی به ژیانێكی ڕووناك ھه‌یه و له نێو ئه‌و ژیانه‌شدا پێویسته ئارام و یه‌كسان بژی، كه‌واته له پێناو ژیاندا، با جه‌ھل و برسیه‌تی بكوژین !!...
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.