دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و وته‌بێژی حكومه‌تیش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پەرلەمانی كوردستان كۆببێته‌وه، بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی ھەفتەی داھاتووی شاندی حكومەت بۆ بەغدا.
هه‌ربه‌پێی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره شاندێكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌باره‌ی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناغی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی 2020 كه له‌لایه‌ن وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقه‌وه ئاماده ده‌كرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.