خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، وەک وەڵامێک بۆ داواکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دارێکی لە قوتابخانەیەکی شاری هەولێر چاند.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای چاندنی داره‌كه داوای له هه‌ریه‌ك لە بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە شان بەشانی ئەو ئەم هەڵمەتە درێژە پێبدەن وەک هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی بۆ چاندنی دار لە سەرتاسەری عێراق.
رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێکكەوتی 21ی ئه‌م مانگه‌دا و لەژێر ناونیشانی "هەڵمەتی کەشو هەوا بۆ ئاشتی" یادی رۆژی جیهانی ئاشتی نێودەوڵەتی بەرز ڕادەگرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.