ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر ته‌عریبكردنی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا له‌م شاڵاوی ته‌عریبه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كاندا 1500 عه‌ره‌ب هێنراونه‌ته كه‌ركوك.
له‌باره‌ی به‌ته‌عریب كردنی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی 3 پاسی گه‌وره‌وه 500 كه‌س له كه‌مپه‌كانی نزیك موسڵ و حه‌مام عه‌لی هێنران بۆ شاری كه‌ركوك و له كه‌مپی له‌یلان دوو له شاره‌دێی له‌یلان نیشته‌جێ كران.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و 500 كه‌سه خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ورو به‌ری حه‌وێجه و ڕیاز و زاب و عهباسیهن له باشووری كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 1500 كه‌س هێنراونه‌ته كه‌ركوك و له سه‌ره‌تای هێنانیشیاندا له كه‌مپه‌كانی شاره‌دێی له‌یلان نیشته‌جێیان ده‌كه‌ن و دواتر ڕایاندهگوازنه ناو شاری كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كه‌س و خانه‌وادانه‌ی كه ده‌هێنرێن بۆ كه‌مپه‌كانی له‌یلان كه‌س و كاری داعشن و پرۆسه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی نهێنی و دوور له چاوی میدیاكان به خێرایی به ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.