رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، دوێنێ چوارشه‌ممه کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی کار و لە بینایەکی نیوە کاردا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە نهۆمی دووه م گیانی لەدەست داوە.
رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ، ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن 28 ساڵانەی “رەسوڵ بایزیدی پور” خەڵکی ئاوای لەج ڕاگەیاندووە.
لهكۆتادا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێێت ، بە پشت بەتن بە ئاماری تۆمار کراو لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە 3 هه‌فته لانیکەم 10 کرێکار لە شارەکانی کوردستان بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.