جگه‌ره‌كێشان به مه‌ترسییه‌ك له سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ داده‌نرێت، هه‌ندێك كه‌س بۆ ئه‌مه‌ش په‌نا بۆ جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی ده‌به‌ن. جیاوازییه‌كانی ئه‌م دوو جگه‌ره‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ چییه؟
هه‌رچه‌نده زۆرێك له جگه‌ره كێشان بۆ وازهێنان له جگه‌ره په‌نایان بردۆته به‌ر به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی كه پێی ده‌وترێت ڤایپ، به‌ڵام ناوه‌ندی كۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌كان و خۆپاراستن له‌ئه‌مریكا له‌راپۆرتێكدا هۆشداریی ده‌دات له به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی و ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌خاته‌روو كه‌به‌هۆی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنییه‌وه دووچاری نه‌خۆشی بوون.
ناوه‌نده‌كه ئاشكرای كردووه كه‌سێك به‌هۆی كێشانی ڤایپهوه كه جگه‌ره‌یه‌كی ئه‌لكترۆنییه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 193 كه‌سیش دووچاری نه‌خۆشییه‌كانی سی بوون، به‌پێی پشكنینه‌كان، نه‌خۆشه‌كان زیاتر دووچاری ته‌نگه نه‌فه‌سی و ئازاری سنگ ده‌بن، هه‌ندێك كاریگه‌ری لاوه‌كی وه‌ك هێڵنجدان و سكچوون و هیلاكی و سه‌رئێشه‌یان تیادا ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی دوچاری نه‌خۆشییه‌كانی سی بوون به‌كارهێنه‌ری جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی بوون و ئه‌وه‌ش وایكردووه كه بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌هۆكارێكی توشبوونیان په‌یوه‌ندی به‌و جگه‌ره‌یه‌وه هه‌بێت، هه‌روه‌ها رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی له‌جگه‌ره‌ی توتن سه‌لامه‌تتره، چونكه له %50 ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ی توتن ده‌كێشن به‌و هۆیه‌وه گیان لهدهستدهدهدن، به‌ڵام كاریگه‌ریه ته‌ندروستیه درێژخایه‌نه‌كانی ڤایپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی نه‌توانراوه دیاریی بكرێت.
توێژه‌رانی ئه‌مریكی له‌ناوه‌ندی چاودێری به‌رهه‌مه‌كانی توتن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا، سه‌رگه‌رمی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌و له‌و مادده زیانبه‌خشانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و هه‌ندێكیان پێیانوایه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ ماده‌ی سڕكه‌ر به‌كارده‌هێنرێن نه‌خۆشی بڵاوده‌كه‌نه‌وه نه‌ك ئه‌وانه‌ی بۆ نیكۆتین به‌كارده‌هێنرێن.
هه‌روه‌ك ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی ئه‌مریكی سه‌رگه‌رمی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریین له‌سه‌ر به‌رهه‌می تایبه‌تی ڤایپ، تا بزانرێت به‌شێوه‌یه‌كی درووست به‌رهه‌مهێنراون و دڵنیابن له‌پێكهاته‌ی ئه‌و ماددانه‌ی تێكه‌ڵاوكراون له‌گه‌ڵ دیاریی كردنی رێژه‌ی زیانه‌كانیان، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا چه‌ندین حاڵه‌ت ئاشكرا كراون كه‌به‌هۆی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنییه‌وه به‌كارهێنه‌ران دووچاری زیان هاتوون به‌تایبه‌تی كهباتری هه‌ندێكیان به‌هۆی گه‌رمبوونه‌وه ته‌قیون.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.