فلیپ كۆتینیۆی به‌ڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسه‌لۆنا كه ئێستا له ڕیزی یانه‌ی بایه‌رن میونشن دایه، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له رۆلی یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپول كرد بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ریزی یانه باڤاریه‌كه
كۆتینیۆ گوتی، زۆر رووداوی جۆراوجۆر له جیهانی تۆپی پێی رووده‌دات، من زۆر دڵخۆشم به هاتنم بۆ ریزی بایرن میونشن، ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نایاب له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ده‌ربكه‌وم، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كۆتینیۆ روونیكرده‌وه كه هه‌ست ناكات ئه‌ستێره‌یه‌كی بایره‌ن میونشنه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به‌باشترین شێوه ده‌ربكه‌وێت
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، كۆتینیۆ ئاشكرای كرد كه كلۆپ نامه‌یه‌كی بۆ ناردوه‌و تیایدا هیوای خواستووه به‌خت یاوه‌ری بێت له‌گه‌ڵ تیپه باڤاریه‌كه
هه‌روه‌ها پێی راگه‌یاندوه كه یانه‌ی بایرن میونشن یانه‌یه‌كی گه‌وره‌و ناسراوه له ئاستی جیهان، كۆتینیۆ خۆشحالی خۆشی نیشاندا به‌یاریكردن له خولی ئه‌ڵمانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.