لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و كاپتن و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری له جێهێشتنی تیپه‌كه‌ی نه‌كردۆته‌وه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه كه به‌م دواییه له‌مباره‌وه بڵاوده‌كرانه‌وه
مێسی به ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كاتالۆنی ڕاگه‌یاند كه ئایندهی ئه‌و له‌گه‌ڵ بارسایهو تیپه‌كه‌ی وه‌ك ماڵی خۆیه‌تی و نایه‌وێت ڕیزه‌كانی به‌جێبهێڵێت و ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌نجامی باش و ده‌ستكه‌وتی به‌نرخ له یانه‌كه‌دا بباته‌وه، له‌باره‌ی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ ڕیزی بارسێلۆنا كه باس و خواسی گه‌رمی میدیاكان بوو له مێركاتۆی هاوینه‌دا
مێسی ئاشكرای كرد كه ئه‌و داوای له ئیداره‌ی تیپه‌كه‌ی نه‌كردووه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نێیمار واژووبكه‌ن، به‌ڵام پێی خۆش بوو نێیمار جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بارساو له‌گه‌ڵ یه‌كتر یاری بكه‌ن، مێسی گوتیشی، نێیمار یاریزانێكی به‌توانایه‌و یه‌كێكه له باشترین یاریزانانی جیهان و به بوونی ئه‌و تیپه‌كه‌مان به‌هێزتر ده‌بێت، به‌ڵام گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه سه‌خت و ئاڵۆز بوو، ئێستاش من بێ‌ئومێد نیم، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بێ نێیماریش تیپێكی به‌هێزمان هه‌یه‌و ده‌توانین ڕكابه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بكه‌ین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.